بۆ یەكەمین جار حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداریی لە دیداری ساڵانەی وەبەرهێنان دەکات

شەیری بکە لە:
بۆ یەكەمین جار حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداریی لە دیداری ساڵانەی وەبەرهێنان دەکات

دیداری ساڵانەی وەبەرهێنان لە ئەبووزەبی

ئاڤا نیوز


گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنان ڕایگەیاند، بۆ یەکەمین جار حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوشانی وڵاتان بەشداریی لە دیداری ساڵانەی وەبەرهێنان دەکات.


بۆچی گرنگە: لە دیداری ساڵانەی وەبەرهێناندا، نوێنەری 175 وڵات و لە بەرپرسان و ڕاوێژکار و بازرگان و پیاوانی کار و گەورە بەرپرسانی کەرتی تایبەت و گشتی لە تەواوی وڵاتانی جیهان بەشدار بوون.


لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنانی کودستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "  سبەی سێ شەممە بەشداریی دیداری ساڵانەی وەبەرهێنان دەکەین، کە لەسەر ئاستی جیهان، لە ڕۆژانی 7 بۆ 9ی مانگی ئایاری 2024، لە ئەبوزەبی، لە ئیمارات دەکرێت."


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئه‌مساڵ هه‌رێمی کوردستان وه‌ک ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کراوه‌ و شوێنی بۆ دابینکراوه‌، هاوکات سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌و دیدارەدا به‌شداری پانێڵ دەکات.


زانیاریی زیاتر: لە دیداری ساڵانەی وەبەرهێنان 10 هه‌زار که‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهان به‌شداری ده‌کات، دیدارەکە  پشتگیری لە‌ 10 که‌رتی سه‌ره‌کی ئابووری ده‌کات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ