نوێنەری پارتی لە ئێران: ئامانجی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانە

شەیری بکە لە:
نوێنەری پارتی لە ئێران: ئامانجی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانە

ساتی پێشوازیكردن لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە

ئاڤا نیوز


دوو ڕۆژە سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تارانە و كۆبوونەوەی لەگەڵ چەندین گەوەر بەرپرسی ئەو وڵاتە كردووە، نوێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئێران دەڵێت بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانە.


وێنە گەورەكە:ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان چاوی بە سەرۆككۆماری ئێران و ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران و وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی پەڕلەمانی ئێران كەوت و گفتوگۆ لەسەر چەندین پرس لە ناوچەكە كراوە.


لێدوانی فەرمی: سەلام عارف ڕوشدی، نوێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان لە تاران و جێگری نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێی كوردستان لە ئێران بەئاڤا نیوزی گوت:" سەردانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستانە، بەهێزكردن و پتەوكردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەكان، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لایەنە ئێرانییەكانە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:  شێخ جەعفەر،مستەفای سەید قادر، جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، عەبدوڵا ئاكرێیی، ڕاوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان  و چەند بەپرسێكی دیكەی هەرێمی كوردستان یاوەری شاندەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستانن بۆ تاران. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: