دەقی گوتاری نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی وەڵامی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و دروشمەکەی دەداتەوە و دەڵێت: "ئەوانە هیچیان پێنییە، کوردستان بە هاتوهاواری بانگەشەی هەڵبژاردن ناڕووخێت". داواش دەکات خەڵکی کوردستان دەنگ بە لیستی 190ی پارتی بدەن بۆ ئاوەدانی نەک بۆ تێکدان و ڕووخاندن.
وێنە گەورەکە: هەڵمەتی ئەمجارەی بانگەشەی هەڵبژاردن جیاوازە و جگە لە پارتی، لایەنەکانی دیکە زمانی زبر بەکاردێنن، بەتایبەت یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دروشمی تووندی هەڵگرتووە، وەکو "کۆتایی پێدەهێنین و دەیڕووخێنین".
لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی لە کەرنەڤاڵێکی بانگەشەی لیستی پارتی لە هەولێر وەڵامی یەکێتی دایەوە و داوای لە دەنگدەرانی کوردستان کرد وەفادارانە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان و قەوارەی هەرێمی کوردستان دەنگ بدەن بە پارتی دیموکراتی کوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە فشار و قەیرانەکانی ڕابردوو کرد و گوتی: "سەرەڕای ئەو هەموو قەیرانانەی لە پێنج ساڵی ڕابردوودا بەرۆکی هەرێمی کوردستانیان گرت، بەڵام بەراورد بەم پێنج ساڵە خزمەتێکی زۆر بە هەولێر و زاخۆ و شوێنەکانی دیکە کراوە، ئەمەش منەت نییە و خەڵکی کوردستان شایستەی خزمەتی زیاترە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار