دانوستانەکانی حەماس و ئیسرائیل کۆتایی هات

شەیری بکە لە:
دانوستانەکانی حەماس و ئیسرائیل کۆتایی هات

کەرتی غەززە. وێنە: واشنتن پۆست

ئاڤا نیوز


دانوستانەکانی ئاگربەست ئاڵۆزتردەبێت، کۆبوونەوەی شاندەکەی حەماس لەگەڵ ئیسرائیل بەبێ ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنێک کۆتایی هات.

 

وێنە گەورەکە: بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، کۆتاییهاتنی خولی دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززەی لە قاهیرە ڕاگەیاند. بۆ ڕاوێژکردن لەگەڵ سەرکردایەتیی بزووتنەوەکەیان، شاندی حەماس ئەمشەو قاهیرە بەجێدەهێڵن.


ئەمەش بزانە: شاندەکەی حەماس وەڵامی بزووتنەوەکەیان گەیاندە نێوەندگیرییەکان لە میسر و قەتەر، لەگەڵ ئەوانیشدا گفتوگۆی قووڵ و جددی لەسەر بابەتەکە کراوە.

 

هۆکارە زانراوەکان: هەریەک لە حەماس و ئیسرائیل پێداگرن لەسەر داوکارییەکانیان ئەمەش دانووستانەکان ئاڵۆزتردەکات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی حەوت مانگە شەڕ لە غەززە بەردەوامە، وڵاتانی نێوەندگیر (مسر و قەتەر و ئەمریکا) هەوڵ دەدەن ئاوێک بە ئاگری ئەو شەڕەدا بکەن و ئاگربەستێکی کاتی ڕابگەیێنن، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە ئەنجام.

 

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ