ئیسرائیل نووسینگەکانی کەناڵی جەزیرە دادەخات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل نووسینگەکانی کەناڵی جەزیرە دادەخات

نووسینگەیەکی جەزیرە لە ئیسرائیل. وێنە: بی بی سی

ئاڤا نیوز

 

حکومەتی ئیسرائیل، نووسینگەکانی کەناڵی جەزیرەی لەو وڵاتە دادەخات و دەستبەسەر سەرجەم ئامێرەکانیاندا دەگرێت. 

 

وێنە گەورەکە: بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، سەرجەم چالاکییەکانی کەناڵی جەزیرە لە ئیسرائیل ڕاگیران و سەرجەم نووسینگەکانیشی داخران و لە قودس، پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ئەو هۆتێلەی کە تیمی جەزیرەی تێدا دەمایەوە.

 

لێدوانی فەرمی: بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، "ئەو حکومەتەی من سەرۆکایەتی دەکەم، بە کۆی دەنگ بڕیاری دا کۆتایی بە کارەکانی جەزیرەی بێزارکەر لە ئیسرائیل بهێنێت".

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: کەناڵی جەزیرە بە تووندی سەرکۆنەی کردەوەکانی ئیسرائیل دەکات، بڕیارەکە بە "سەرکوتکردنی مافی ڕۆژنامەگەری و دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان" ناودەبات.

 

خاڵە نەرێنییەکان: سەرکوتکردنی بەردەوامی ڕۆژنامەگەریی ئازاد کە وەک هەوڵێک بۆ شاردنەوەی کردەوەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە سەیر دەکرێت، پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکانە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ