ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردوومان دەکات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردوومان دەکات

هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی لوبنان - وێنە: GETTY

ئاڤا نیوز

 

سوپای ئیسرائیل گوندێکی باشووری لوبنانی بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە سێ کەس کوژران.

 

وێنە گەورەکە: ئیسرائیل بە پاساوی بەئامانجگرتنی پێگەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئەو ناوچەیەی بۆردوومان کردووە، بەرپرسانی لوبنان ڕایانگەیاندووە، "سەرجەم قوربانییەکان کەسانی سڤیلن".

 

زانیاریی زیاتر: لە بۆردوومانەکەدا سەرجەم ئەندامانی خێزانێکی سێ کەسی، گیانیان لەدەستداوە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوای هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان زیاتر بوون و بەردەوام ناوچەکانی یەکدی بۆردوومان دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: