خۆپێشاندان بۆ داواکردنی ئازادی بارمتەکان بەڕێوەچوو

شەیری بکە لە:
خۆپێشاندان بۆ داواکردنی ئازادی بارمتەکان بەڕێوەچوو

ژمارەیەک لە خۆپێشاندەران - وێنە: Reuters

 ئاڤا نیوز

 

هەزاران ئیسرائیلی خۆپیشاندانێکیان لە تێلەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل ئەنجام دا و خۆپیشاندەران داوایان لە بنیامین نەتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد بە پرۆژەی ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس ڕازی ببێت تاوەکو بارمتەکان ئازاد بکرێن.

 

وێنە گەورەکە: هێشتا زیاتر لە 130 بارمتەی ئیسرائیلی کە لە حەوتـی ئۆکتۆبەرەوە بە بارمتە گیراون، لای حەماس دەستبەسەرن، بەردانی بارمتەکان بابەتێکی سەرەکیی گفتوگۆکانی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماسە. 

 

زانیاریی زیاتر: هەریەکە لە ئیسرائیل و حەماس یەکدی بە ڕێکنەکەوتن و دانانی بەربەست لە بەردەم ئاگربەست و بەردانی بارمتەکان تۆمەتبار دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: