حەمکۆ : دوای پێنج ساڵ دادگە بڕیاری بێتاوانی منی دەرکرد

شەیری بکە لە:
حەمکۆ : دوای پێنج ساڵ دادگە بڕیاری بێتاوانی منی دەرکرد

وێنەی نووسراوەكە و هونەرمەند حەمكۆ

ئاڤا نیوز


حەمکۆ، ئەکتەری بواری کۆمیدیا دەڵێت "دوای پێنج ساڵ دادگە بڕیاری بێتاوانی منی دەرکرد".


لێدوانی فەرمی: حەمکۆ، ئەکتەری بواری کۆمیدیا بۆ ئاڤا نیوز گوتی:" لە ساڵی 2019، بەهاوکاری تاقمێکی دوژمن و ناحەزانم تۆمەتی دەستدرێژی خرایە پاڵم و هەوڵیاندا ناوی حەمکۆ و مێژووی ناشیرین بکەن و هەڵسان بە چەواشەکردنی ڕاستی و دروستی بابەتەکە، بەڵام بە پشتیوانی خودا لە دوای پێنج ساڵ دادگە بڕیاری بێتاوانی منی دەرکرد".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 19-9-2022  دادگەی لێکۆڵینەوەی هەولێر، بەپێی بڕگەی یەک لە ماددەی 396ی یاسای سزادانی عێراقی، سزای یەک ساڵ زیندانیکردنی بەسەر حەمکۆدا سەپاند، کە لەلایەن  کچێکەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە "بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی".


زانیاریی زیاتر: حەمکۆ، ئەوکات ڕوونکردنەوەیەکدا گوتی:"بەڵێنی هاوسەرگیریم بە (س) دابوو، بەڵام کەسوکارەکەی خۆی ڕازی نەبوون لەسەر هاوسەرگیریەکە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: