ئیسرائیل 'گومەزی ئەلکترۆنی' دروست دەکات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل 'گومەزی ئەلکترۆنی' دروست دەکات

ئیکۆسیستەمی ئاسایشی ئەلیکترۆنی - وێنە: innovation

ئاڤا نیوز

 

ئیسرائیل هاوشێوەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی 'گومەزی ئاسنین' سیستەمێکی بەرگریی ئەلکترۆنی بە ناوی 'گومەزی ئەلکترۆنی' دروست دەکات، تاوەکو لە ڕێگەیەوە ڕووبەڕووی هێرشە ئەلکترۆنی و ئۆنلاینەکان ببێتەوە، بە تایبەت ئەو هێرشانەی کە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجام دەدرێن. 

 

لێدوانی فەرمی: ئاڤیرام ئاتزابا، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئەلکترۆنیی نیشتیمانیی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "شەڕی ئەلکترۆنی شەڕێکی بێدەنگە، شەڕێکە کە نابینرێت، لە دوای حەوتی ئۆکتۆبەرەوە هێرشە ئەلکترۆنییەکانی ئێران و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر ئیسرائیل زیاتر بوون، لەو کاتەوە نزیکەی 800 هێرشی گەورە ئەنجام دراون".

 

زانیاریی زیاتر: هاکەرە ئێرانییەکان هەوڵ دەدەن هەر شتێک بتوانن هاکی بکەن بە تایبەت دامەزراوە حکومییەکان و ژێرخانی سەربازی و مەدەنی؛ بەڵام بە گوتەی بەرپرسانی ئیسرائیلی تا ئێستا نەیانتوانیوە زیانێکی جددی بگەیێنن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ