باڵیۆزی ئەمریكا بە جیا لەگەڵ سودانی و وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە

شەیری بکە لە:
باڵیۆزی ئەمریكا بە جیا لەگەڵ سودانی و وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە

وێنەی كۆبوونەوەكە- نووسینگەی ڕاگەیاندنی سوودانی

ئاڤا نیوز


باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتن کردووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە: محەممەد شیاع سوودانی و ئەلینا ڕۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، باسیان لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردووە، بەدواداچوون بۆ كارەكانی لیژنەی هەماهەنگی بۆ كاراكردنی ڕێككەوتنی ستراتیژی كرا.


لە لایەکی دیکەوە: وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگه‌یاند: فوئاد حوسێن جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، له‌ كۆبوونه‌وه‌کەی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا، تاوتوێی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتن و ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی بۆ ئه‌مریكا كردووه‌. 


وێنە گەورەکە: ڕۆژی 13ـی ئەم مانگە، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەمریكا و دۆسییەی ئەمنی، ئابووری، بانكەكان، وزە و ژینگە، لە ئەجێندای کۆبوونەوەکانی بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ