ئەمریکا بۆ حەماس: پێویستە بە پێشنیازی ئاگربەست ڕازی بن

شەیری بکە لە:
ئەمریکا بۆ حەماس: پێویستە بە پێشنیازی ئاگربەست ڕازی بن

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا لە حەماس دەکات بە پێشنیازەکەی ئیسرائیل ڕازی بێت، سەرەڕای هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ بەردەوامیدان بە شەڕ.

 

وێنە گەورەکە: ناوبژیوانانی نێوان ئیسرائیل و حەماس، پێشنیازی ڕێککەوتنێکیان کردووە کە شەڕ بۆ ماوەی 40 ڕۆژ ڕابگرێت و دەیان بارمتە بە چەندین زیندانی دیکەی فەلەستینی بگۆڕێتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی: "ئەگەر حەماس بە ڕاستی گرنگی بە گەلی فەلەستین دەدات و دەیەوێت بە زووترین کات  کۆتایی بە ئازارەکانیان بێت، پێویستە بەم پێشنیازە ڕازی بێت".

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: حەماس ڕایگەیاندووە، لە ماوەیەکی زۆر کورتدا وەڵامی ئەو پێشنیازە دەداتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەم هەفتەیە نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوە کرد، ئێمە هەر دەچینە ناو ڕەفەحەوە و حەماس لەوێ لەناو دەبەین، ئینڤجا بە رێککەوتن بێت یان نا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ