پارتی: هەمیشە لەگەڵ هەڵبژاردن بووین

شەیری بکە لە:
پارتی: هەمیشە لەگەڵ هەڵبژاردن بووین

لۆگۆی پارتی دیموكراتی كوردستان

ئاڤا نیوز


فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "پارتی هەمیشە لەگەڵ هەڵبژاردن بووە بە مەرجێک ئیرادەی خەڵکی کوردستان پارێزراو بێت".


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە سەرسووڕمانێکی زۆرەوە ڕاگەیێنراوێک لەلایەن چەند فراکسیۆنێک لە پەرلەمانی عێراقەوە دەرچووە سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.


زانیاریی زیاتر: پارتی جەخت لەسەر چەند خاڵێک دەکاتەوە:


1- پارتی یەکەم هێزی سیاسی بوو لە ڕێگای سەرۆک بارزانی باسی لەوەکرد کە دەبێت شەرعییەتی شۆڕشگێری بگوازینەوە بۆ شەرعییەتی دەستووری.


2- لە ساڵی 1992 تاوەکوو دوایین هەڵبژاردن، پارتی براوەی یەکەم بووە و هیچکات ترسی هەڵبژاردنی نەبووە.


3- پارتی ماوەی دوو ساڵە داوا دەکات هەڵبژاردن بکرێت، بەڵام هەندێک لایەن و بەتایبەت ئەوانەی ئیستا بەیاننامە دەنووسن خۆیان باش دەزانن کام لایەن ڕێگربوو لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن. 


4- پارتی هەمیشە لەگەڵ هەڵبژاردن بووە و لەگەڵیشی دەبێت بە مەرجێک ئیرادەی خەڵکی کوردستان پارێزراو بێت.


5- پارتی لەگەڵ ئەوەیە هەڵبژاردنێک بکرێت مافی سەرجەم پێکهاتەکان پارێزراو بێت.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی ناڕەزایی پارتی دیموکراتی کوردستان و پێکهاتەکان و چەند لایەنێکی دیکە، ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ مانگی 10 هەیە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکارییەکانی ڕاگرتووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ