ئەوروپا داوا دەکات فشار بخريتە سەر ئیسرائیل بۆ کەمکردنەوەی شەڕ و ئاڵۆزییەکان

شەیری بکە لە:
ئەوروپا داوا دەکات فشار بخريتە سەر ئیسرائیل بۆ کەمکردنەوەی شەڕ و ئاڵۆزییەکان

بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، وێنە: afp

ئاڤا نیوز


تادێت هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان فراوانتر دەبێت و  وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپاش داوا دەکەن، فشار بخرێتە سەر ئیسرائیل بۆ کەمکردنەوەی گرژیی و ئاڵۆزییەکان.

 

چیرۆکی سەرەکی: بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا لە سەردانەکەیاندا بۆ بەیرووت، داوایانکرد فشار بخريتە سەر ئیسرائیل و داوا دەکەن پێشنیازی ئەمریکا بۆ ئاگربەستی ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان قبووڵ بکەن و کۆتایی بە گرژی و ئاڵۆزییەکان بهێنرێت.

 

لێدوانی فەرمی: جۆزێف بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، سەرکردەکانی لوبنان پێویستە سەرۆکێک هەڵبژێرن و کۆتایی بەو بۆشاییەی دەسەڵات بهێنن کە لەو وڵاتەدا هەیە. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بۆرێل لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەو هاوکارییە داراییەی ئەوروپا کرد کە پێشکەشی لوبنانی دەکات و ووتی، 200 ملیۆن یۆرۆ وەک پشتیووانی بۆ هێزە چەکدارەکانی لوبنان دەنێرن

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: