خاوەن کارگەیەک لە ناحیەی عەربەت دەستگیرکرا

شەیری بکە لە:
پاشماوەی خۆڵ و خاشاک

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، کارگەیەک لە عەربەت هەستاوە بەفڕێدانی پاشماوەی کارگەکەی لەو سنوورە کە ئەمەش دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە و خاک، ئێستا خاوەن کارگەکە دەستگیرکراوە.

 

وێنە گەورەکە: لەسەر پیسبوونی ژینگە و خاک خاوەن کارگەیەک لە ناحیەی عەربەت دەستگیرکرا و ڕووبەڕووی ڕێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: دوای بەدواداچوون لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت و لیژنەی فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی توانرا کارگەی سەرپێچیکار بدۆزرێتەوەو، لەسەر بڕیاری دادوەر خاوەنی کارگەکە دەستگیرکراو دەستگیرا بەسەر ئەو تراکتۆرەشی کە پاشماوەکەی پێ گوازراوەتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕێکاری یاسایی، پەڕاوی خاوەن کارگەکە، لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.

شەیری بکە لە: