گۆرانییەک هاووڵاتیانی کۆریای باکوور بێزار دەکات

شەیری بکە لە:
گۆرانییەک هاووڵاتیانی کۆریای باکوور بێزار دەکات

کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور - وێنە: ئێن بی سی

ئاڤا نیوز 

 

میدیای حکومەتی کۆریای باکوور، گۆرانییەکی نوێی بەرهەمهێناوە و بەهۆی شێواز و جۆری گۆرانییەکە، هاووڵاتیان هەر لە سەرەتاوە لێی بێزار بوون.

 

چیرۆکی سەرەکی: میدیای کۆریای باکوور، بە شێوازێکی جیاواز لە پێشوو گۆرانییەکیان بە ناوی 'باوکێکی دۆستانە' بڵاو کردووەتەوە، کە گۆرانییەکی شێوازی پڕوپاگەندەیە و وەسفی سەرۆکی وڵاتەکە دەکات. 

 

زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی دەیلی نۆرس کۆریا، گۆرانییەکە ڕۆژانە چەند جارێک لێ دەدرێتەوە و هاووڵاتیانی وڵاتەکەش لێی بێزار بوون و هەندێکیان بە ڤیدیۆی گۆرانییەکە پێدەکەنن. 

 

لە لایەکی دیکەوە: گەنجانی کۆریای باکوور بێزارن، چونکە پێیانوایە حکومەتەکەیان پارەی زیاتر لە پڕوپاگەندە خەرج دەکەن وەک لە شتی بەسوود.

 

باکگراوند: گۆرانییەکە لە 16ـی مانگی نیسان بڵاو کراوەتەوە، وشەکانی نێو گۆرانییەکە جەخت لەسەر وەفا و خۆشەویستیی خەڵکی کۆریای باکوور بۆ کیم جۆن ئون دەکاتەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ