ئەمریکا رەزامەندی دا فڕۆکەی F16 و چەندین چەکی پێشکەوتوو بە تورکیا بفرۆشێت
- هەواڵ
- 27 کانوونی دووەم
ئاڤا دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ئاگادارییەکی فەرمی بۆ کۆنگرێس، رەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی 40 فڕۆکەی سەربازی F-16 و چەندین چەکی پێشکەوتوو بە تورکیا بە بڕی 23 ملیار دۆلار .
چیرۆکە سەرەکییەکە: دوای ئەوەی پەرلەمانی تورکیا ئەندامێتی سویدی لە ناتۆ پەسەند کرد، بەگوێرەی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئەمریکا، لەبەرامبەردا ئەمریکا 40 فڕۆکەی F-16 بە تورکیا دەفرۆشت، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش بەفەرمی رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی ئەو فڕۆکانە دەربڕی. میدیای فەرمی تورکیا شەوی رابردوو ئەمەیان بڵاوکردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: دەزگای هاریکاری ئاسایشی بەرگری ئەمریکا راگەیێنراوێکی لەمبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، وەزارەتی دەرەوە ئاگاداری فەرمی بۆ کۆنگرێس ناردووە کە فرۆشتنی 40 فڕۆکەی جەنگی ئێف 16 ی بلۆکی 70 و 79 کیتی مۆدێرنیزاسیۆنی بە تورکیا پەسەند کردووە، بەڵام ئاماژەی بە جۆری چەکە پێشکەوتووەکان نەکردووە.
زانیاری زیاتر: وەزارەتی دەرەوە رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر کڕین و مۆدێرنکردنی فڕۆکەی ئێف 16 و فرۆشتنی کەرەستەی پەیوەندیدار بە بەهای نزیکەی 23 ملیار دۆلار بە کۆماری تورکیا، دەزگای هاریکاری ئاسایشی بەرگری نووسراوە پەیوەندیدارەکەی گەیاندووەتە کۆنگرێس.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆنگرێسی ئەمریکا ماوەی یاسایی 15 ڕۆژی هەیە بۆ هەڵسەنگاندنی فرۆشتنەکە و، ئەگەر لەم ماوەیەدا هیچ ناڕەزایەتییەک نەبوو، ئەوا فرۆشتنەکە بەفەرمی جێبەجێ دەکرێت. بەپێی یاسای پەیوەندیدار ئەو ماوەیەی کە باسی لێوە دەکرێت بۆ وڵاتانی ئەندامی ناتۆ 15 رۆژە و بۆ وڵاتانی دەرەوەی ناتۆ 30 رۆژە.
لەلایەکی دیکەوە: کەنەدا هەناردەکردنەوەی چەک بۆ تورکیا دەستپێدەکاتەوە. ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی تورکیا ئەندامێتی سویدی لە ناتۆ پەسەندکرد و، ئەمریکا مامەڵەکردنی سەربازی لەگەڵ تورکیا دەستپێکرد، کەنەداش بڕیاری داوە هەناردەکردنی چەک بۆ تورکیا دەستپێبکاتەوە.
باکگراوند: لە مانگی رابردوو ئەنتۆنی بلنکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە. دواتر لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دوور لە چاوی کامێراکان کۆبوونەوەیەکی داخراوی ئەنجامدا.
ئەنتۆنی بلنکن و هاکان فیدان مانگی رابردوو رێککەوتن لەسەر ئەوەی "ئەمریکا 40 فڕۆکەی سەربازی F-16 بە تورکیا بفرۆشێت، لەبەرامبەردا تورکیا دەبێت بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ پەسند بکات". تورکیا سەرەتا هەنگاوینا و رۆژی سێشەمە 23-1-2024 پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بە دەنگی 287 ئەندام لە کۆی گشتی 346 ئەندام دەنگ لەسەر پڕۆتۆکۆڵی پڕۆژەیاسای ئەندامێتی سوید لە ناتۆ درا.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 1 خولەک لەمەوپێش
دەبنەواز لەگەڵ ڕێبوار مەلازادە و مەریوان سەراوی
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلاری دەستپێکردەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک لە زیادبوونە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەندەلاوی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی ماددەی 140 دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتکردن پڕۆسەی پیربوون دوادەخات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردێکی دەگمەن بەهاکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارە
15 ئەیلوول
ئەو خواردن و خواردنەوانەی ڕەنگی ددانەکان دەگۆڕن
15 ئەیلوول
یەکێتی فەرمانگە حکومییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت
15 ئەیلوول