900 دەرچووی بەشە پزیشکییەکان دادەمەزرێن

شەیری بکە لە:
900 دەرچووی بەشە پزیشکییەکان دادەمەزرێن

ژمارەیک دەرچووی پزیشکی. وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، 900 دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێنرێن.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجوومەنی ڕاژە، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و پەرلەمانتاران کۆبوونەوەیەک کرا کە تایبەت بوو بە دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.

 

لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "بەڵێنەکانمان بەرامبەر بە دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی ساڵی 2020-2021 جێبەجێ کرد و 900 دەرچوویان دادەمەزرێن".

 
ئەمەش بزانە: بەمزووانە ڕێکاری کارگێڕی و دەستبەکاربوونیان تەواو دەکرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان