دوبەی گەورەترین فڕۆکەخانە لە جیهاندا دروستدەکات

شەیری بکە لە:
وێنەی دیزاینکراوی فڕۆکەخانەکە

وێنەی دیزاینکراوی فڕۆکەخانەکە

ئاڤا نیوز


محەممەد بین ڕاشد ئال مەکتوم، فەرمانڕەوای دوبەی فەرمانی داوە بە دروستکردنی فڕۆکەخانەیەکی نوێ بە تێچووی 128 ملیار درهەم (34.85 ملیار دۆلار).


لێدوانی فەرمی: فەرمانڕەوای دوبەی ڕایگەیاند، فڕۆکەخانەی ئال مەکتوم دەبێتە گەورەترین فڕۆکەخانە لە جیهاندا و پێنج جار لە فڕۆکەخانەی ئێستای دوبەی گەورەترە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: فڕۆکەخانەکە توانای لەخۆگرتنی 260 ملیۆن گەشتیاری دەبێت و 400 دەروازەی فڕۆکە و پێنج ڕێڕەوی فڕینی هاوتەریب هەیە، بۆ یەکەمجار لە کەرتی فڕۆکەوانیدا تەکنەلۆژیای نوێ بەکاردەهێنرێت و تاوەکو ساڵی 2030 بە تەواوی دەکرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان