پزیشکێک لە سلێمانی: تۆمەتبارێک هەڕەشەم لێدەکات و پۆلیس سکاڵام لێ وەرناگرێت

شەیری بکە لە:
پزیشکێک لە سلێمانی: تۆمەتبارێک هەڕەشەم لێدەکات و پۆلیس سکاڵام لێ وەرناگرێت

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

پزیشکێک لە سلێمانی کە شایەتحاڵی ڕووداوێکی تەقەکردن بووە لەنێوان هێزێکی پۆلیس و دوو ئەندامی پێشمەرگەی کۆماندۆ، بە گوتەی خۆی لەلایەن ماڵی داواکراوەکە هەڕەشەی لێدەکرێت و پۆلیسیش سکاڵای لێ وەرنەگرتووە.


چیرۆکی سەرەکی: دوو ڕۆژ پێش ئێستا، پۆلیسی سلێمانی چوونەتە گەرەکێک بۆ دەستگیرکردنی داواکراوێک بەڵام خۆی بە دەستەوە نەداوە و  دووبرای داواکراوەکە کە کارمەندی هێزەکانی کۆماندۆن تەقەیان لە پۆلیس کردووە، لە ئەنجامدا چەند پۆلیسێک و دوو کارمەندەکەی کۆماندۆش برینداربوون.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ڕووداوەکە پزیشکێک بەناوی (باخان ئازاد) قسەی لەسەر ڕووداوەکە کرد، هەواڵی ئەوە بڵاوبوویەوە کە پۆلیسی سلێمانی تۆمەتباری کردووە بە بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی شەڕەکە و دەستگیرکراوە، بەڵام سەرکەوت ئەحمەد گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بۆ ئاڤا نیوز هەواڵەکەی ڕەتکردەوە.


چی ڕوویدا؟ دکتۆرە باخان دەڵێت "من دەستگیر نەکراوم، بەڵام ئەو کارمەندەی کۆماندۆ کە سەرانە لە خەڵک وەردەگرێ و قومار دەکات هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکەم، چوومە بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ تاوەکو ئاگادار بن لە دۆخەکە، کە ژیانم لە مەترسیدایە، بەڵام ئەوان گەڕاندیانمەوە بۆ ماڵەوە و گوتیان ماڵەکەت بۆ چەند ڕۆژێک چۆڵ بکە، لەبەرئەوەی گوتم نابێ لەنێو کۆڵان و خەڵکی سڤیل تەقە بکرێت".

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ