کۆمپانیای باغی شەقڵاوە وەڵامی کاسبکاران دەداتەوە؛ کەیسەکە لە دادگەیە

شەیری بکە لە:
کۆمپانیای باغی شەقڵاوە وەڵامی کاسبکاران دەداتەوە؛ کەیسەکە لە دادگەیە

گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


لە وەڵامی 800 کاسبکاری هەولێر کە باس لەوە دەكەن "بڕی 35 ملیۆن دۆلاریان لای کۆمپانیای عەقاراتی باغی شەقڵاوەیە و چارەنووسی دیارن ییە"، یەکێک لە خاوەنەکانی کۆمپانیاکە دەڵێت "کەیسەکە لە دادگەیە".


چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجوومەنێک بە ناوی مافخوراوان ڕایگەیاند:" ژمارەیان 800 کەسە و بڕی 35 ملیۆن دۆلاریان لای کۆمپانیاکەیە و پارەکەیان ناداتەوە". ئەوان داوایان لە سەرۆکوەزیران بارزانی کرد لەسەر ئەم بابەت بێتە دەنگ و کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکات.


زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "بەدواداچوونی ورد بۆ کێشەکە دەکەین و پۆلیس و دادگا بۆ لێکۆڵینەوە ڕادەسپێرین".


بۆچوونی بەرامبەر: دوای چەند جارێک پەیوەندیکردن بە بەڕێوەبەر و پارێزەر و خاوەنەكانی باغی شەقڵاوە، حاجی محەممەد سابر، یەکێک لە خاوەنەكانی كۆمپانیاكە بە ئاڤا نیوزی گوت: کەیسەکە لە دادگەیە و یاسا سەروەرە. ناوبراو ئامادە نەبوو ڕوونکردنەوەی زیاتر بدات.


زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز نزیکەی 50 سکاڵا لە بنکەکانی پۆلیس و دادگە، لەسەر کۆمپانیاکە تۆمار کراون.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ