بەرپرسی هەواڵگریی سەربازیی سوپای ئیسرائیل دەست لە كار دەكێشێتەوە

شەیری بکە لە:
بەرپرسی هەواڵگریی سەربازیی سوپای ئیسرائیل دەست لە كار دەكێشێتەوە

جەنەڕاڵ ئاهارۆن هالیڤا، بەرپرسی هەواڵگریی سەربازیی سوپای ئیسرائیل- وێنە: BBC

ئاڤا نیوز


بەرپرسی هەواڵگریی سەربازیی سوپای ئیسرائیل، بە هۆی "شکستی هەواڵگری و هێرشەکەی ساڵی ڕابردووی حەماس بۆ سەر وڵاتەکەی"، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کرد.


چیرۆکی سەرەکی: جەنەڕاڵ ئاهارۆن هالیڤا ـ بەرپرسی هەواڵگریی  سەربازیی سوپای ئیسرائیل نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی کردووە. ناوبراو هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی بۆ هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر وڵاتەکەی دەگەڕێنێتەوە کە وەک بەرپرسێکی هەواڵگری نەیتوانیوە لە ئاست بەرپرسیارێتییەکانی بێت.


لێدوانی فەرمی: لە نامەکەدا ئاهارۆن دەڵێت "نەمتوانی لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییەدا بم کە پێم درابوو، 
شەو و ڕۆژ ئەو ساتە ڕەشە لە یادەوەریمدا دەمێنێتەوە، ئەو ئازارە ترسناکەی شەڕەکە بۆ هەتایە لەگەڵمدایە".


ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوڕوان دەکرێت دەستلەکارکێشانەوەکەی ئەو بەرپرسە هەواڵگرییە، ببێتە هەوێنی زنجیرەیەک دەستلەکارکێشانەوەی دیکە لە نێو بەرپرسانی سەربازی و هەواڵگری ئیسرائیل.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: