ئاڵای كوردستان و عێراق و توركیا
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی ئەردۆغان و سوودانی، باسی کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کراوە و گوتەبێژی حکومەتی عێراقیش ڕایگەیاند "کێشەکە چارەسەر بوو".
لێدوانی فەرمی: باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق گوتی: "ئێستا کێشەکە تەنیا لە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەتەوە و لە کاتی خۆیدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت".
ئەمەش بزانە: گوتەبێژی حکومەتی عێراق پێی وایە، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە دەبێتە هۆکارێک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەكە: ساڵێک و مانگێکە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان وەستاوە، ئەمەش زیانی 12 ملیار دۆلاری لە ئابووریی عێراق داوە.
باکگراوند: پێش ئەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بە بڕیاری دادگەی نێوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس ڕابگیرێت، ڕۆژانە 450 هەزار بەرمیل لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 خولەک لەمەوپێش
داهاتی ناوخۆ و میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ترەمپەوە وەبەرهێنەرە چینییەکان ڕوودەکەنە ئەوروپا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق سێ هەزار کەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لویس ساکۆ بۆ سیاسییەکانی عێراق: بەسە گەندەڵیی
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیس خەزعەلی: سەرۆکی سووریا بێتە عێراق دەستگیردەکرێت
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتنامە ئاراستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
حەکیم: هەڵبژاردنی داهاتوو وەکو هەڵبژاردنی ساڵی 2005 چارەنووساز دەبێت