هاکان فیدان: زیاتر لە 20 ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق واژۆ دەکرێت

شەیری بکە لە:
هاکان فیدان: زیاتر لە 20 ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق واژۆ دەکرێت

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا. وێنە: میدیا عێراقییەکان

ئاڤا نیوز

 

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، بۆ واژۆکردنی زیاتر لە 20 ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق، ڕێککەوتنە سەرەتاییەکان تەواو بوونە.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا، بابەتی گەرمی میدیاکانی تورکیا و عێراقە، بە قۆناغی وەچەرخانی نێوان هەردوو وڵات دادەنرێت.

 

لێدوانی فەرمی: ماوەیەکی درێژە کار لەسەر ڕێکخستنی پەڕاوی ڕێککەوتنەکانی نێوان عێراق - تورکیا دەکرێت، زیاتر 20 ڕێککەوتننامە بۆ واژۆکردن ئامادەکراون". هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند.

 

چاوەڕوانکراوەکان: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لە چوارچێوەیەکی ستراتیژیدا، پەڕاوی لێکتێگەیشتن لە نێوان عێراق و تورکیا واژۆ دەکات.

 

ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: گفتوگۆکانی هەردوو وڵات لەسەر پرسی "ڕووبەڕووبوونەوەی پەکەکە، ئاسایشی ئاو، هەناردەی نەوت، ڕێگەی گەشەپێدان"، پێدەنێنە قۆناغێکی نوێوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ