پەرلەمانتارێکی عێراق: هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق مەحاڵە

شەیری بکە لە:
دەنگدەرێک بەدوای ناوەکەیدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی دەنگ بدات - محەممەد شوانی

دەنگدەرێک بەدوای ناوەکەیدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی دەنگ بدات - محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

 

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بە کارێکی ئەستەم دەبینێت و دەڵێت، کۆمەڵێک ئاستەنگ هەن.

 

لێدوانی فەرمی: محەممەد جاسم خەفاجی، ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لەڕووی سیاسی، تەکنیکی و یاساییەوە هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق چاوەڕوانكراو نییە، ئێستا ئەو پرسە مەحاڵە.

 

هۆکارە زانراوەکان: لە مانگی تەمموزی داهاتوودا وادەی یاسایی کۆمیسیۆن کۆتایی دێت، ئەمەش پێویستی بە دووبارە هەڵبژاردنەوەی كۆمیسیۆنێكی نوێیە کە کارێکی ئاسان نابێت بەهۆی ڕێکارەکانی و کاریگەرییە سیاسییەکان، یاخود هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن.



هەنگاوی داهاتوو: هەنگاوی چاوەڕوانكراو هەمواری یاسای كۆمیسیۆنە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە، پاشان هەڵبژاردن دەکرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ