ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: حەماس بیر لە گواستنەوەی بارەگاکانی بۆ دەرەوەی قەتەر دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: حەماس بیر لە گواستنەوەی بارەگاکانی بۆ دەرەوەی قەتەر دەکاتەوە

ئیسماعیل هەنییە- سەرۆكی مەكتەبی سیاسی حەماس- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز  


نێوەندگیرێکی عەرەب لە دانووستانەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس پێیوایە "ئەگەری داڕمانی تەواوەتی دانووستانەکانی ئاگربەست زۆر بووە، لەم دواییانەدا حەماس پەیوەندی بە لانیکەم دوو وڵاتی ناوچەکەوە کردووە لەبارەی گواستنەوەی سەرکردە سیاسییەکانیان بۆ ئەو وڵاتانە.


وێنە گەورەكە: سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، بەڵام تاوەکو ئێستا هێرشەکان لەلایەن ئیسرائیل و حەماسەوە هەر بەردەوامن.


زانیاریی بەدەستهاتوو: "گفتوگۆکان جارێکی دیکە وەستاون، بە هیچ شێوەیەک ئاماژە و ئەگەرێکی کەم بۆ دەستپێکردنەوەیان لە کاتێکی نزیکدا نییە، هاوکات نەبوونی متمانە لە نێوان حەماس و دانوستانکارەکاندا زیاد بووە". یەكێك لە نێوەندگیرەكان وای گوتووە.


فشارەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە قەتەر زیاد بووە


بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، سەرکردایەتی سیاسی بزووتنەوەی حەماس بیر لە گواستنەوەی بارەگاکانی دەکاتەوە بۆ دەرەوەی قەتەر، لەگەڵ زیادبوونی فشارەکانی ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا بەرامبەر بە دەوحە سەبارەت بەو نێوەندگیرییەی کە لە نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەکە ئەنجامی دەدات. لە کاتێکدا نێوەندگیرێکی عەرەب لە دانووستانەکاندا بۆ ڕۆژنامەکە، ئاماژە بە ئەگەری داڕمانی وتووێژەکانی ئاگربەست بە تەواوی دەکات.


حەماس بیرۆکەی گواستنەوەی سەرکردە سیاسییەکانی لەگەڵ چەند وڵاتێک باس کردووە


ڕۆژنامەکە لەسەر زاری چەند بەرپرسێکی عەرەب ئەوەی گواستووەوە، کە بزووتنەوەی حەماس لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەیوەندییان لەگەڵ لانیکەم دوو وڵاتی ناوچەکەدا کردووە سەبارەت بەوەی ئایا لەگەڵ بیرۆکەی گواستنەوەی سەرکردە سیاسییەکانیان دان بۆ پایتەختەکانیان.


ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوە کردووە، ڕۆشتنی حەماس لە قەتەر دەتوانێت دانوستانە هەستیارەکان لەبارببات بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و ئازادکردنی دەیان ئیسرائیلی کە لە غەززە دەستبەسەرکراون، هەروەها ڕەنگە ئەوە قورس بێت بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ گەیاندنی پەیامەکان بەو بزووتنەوەیە، کە واشنتن وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێنی دەکات.


ئەگەرێک نییە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان


ئەو نێوەندگیرە ئاگادارەی عەرەب بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: "گفتوگۆکان جارێکی دیکە وەستاون، بە هیچ شێوەیەک ئاماژە و ئەگەرێکی کەم بۆ دەستپێکردنەوەیان لە کاتێکی نزیکدا نییە، هاوکات نەبوونی متمانە لە نێوان حەماس و دانوستانکارەکاندا زیاد بووە".


فشار لە حەماس دەکرێت مەرجەکانی سووک بکات


" نێوەندگیران لە میسر و قەتەر لە چەند هەفتەی ڕابردوودا فشاریان خستووەتە سەر نوێنەرانی بزووتنەوەکە بۆ ئەوەی بزووتنەوەکە ناچاربکەن لە دانوستانەکاندا مەرجەکانی سووک بکات، هەروەها سەرکردەکانی بزووتنەوەکە هەندێکجار هەڕەشەی دەرکردنیان لێدەکرێت ئەگەر ڕازی نەبن بە ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان، ئەگەری داڕمانی وتووێژەکانی ئاگربەست بەتەواوی زۆر بووە". ئەو نێوەندگیرە عەرەبە وای گوتووە.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان