بەرکەوتنی زۆری تیشکی خۆر دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە

شەیری بکە لە:
بەرکەوتنی زۆری تیشکی خۆر دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە

وێنەی تووشبوویەک- گێتی

ئاڤا نیوز  


شێرپەنجەی پێست یەکێکە لەو نەخۆشییە کوشندانەی تووشی مرۆڤ دەبن لە سەرتاسەری جیهاندا، لە دەستەواژەی پزیشکی پێی دەگوترێت "میلانۆما" کە لە وەرزی هاوین مەترسییەکانی زیاتر دەبن.


بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەمی "نیویۆرک تایمز" راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە:"باشترین ڕێگە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی شێرپەنجەی پێست، دوورکەوتنەوەیە لە بەرکەوتنی ناپێویست بە تیشکی سەروو بنەوشەیی". 


زانیاریی زیاتر: لەنێوان کاتژمێر 10ی بەیانی تا چواری پاشنیوەڕۆ تیشکی سەروو بنەوشەیی لە بەهێزترین ئاستیدایە، بۆیە باشتر وایە لەو کاتژمێرانەدا لە ماڵەوە دوور نەکەویتەوە، پزیشکانیش پێشنیازی ئەوە دەکەن کە جل و بەرگی خۆپارێزی و چاویلکە بەکاربهێنن، هەروەها بە بەردەوامی دژە خۆر بەکاربهێنن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئەمریکا ساڵانە 100 هەزار کەس تووشی شێرپەنجەی پێست "میلانۆما" دەبن، هەشت هەزار کەسیش بەهۆیەوە گیان لە دەست دەدەن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان