ئێران رەتیدەکاتەوە لە دەرەوە هێرشیان کرابێتە سەر

شەیری بکە لە:
ئێران رەتیدەکاتەوە لە دەرەوە هێرشیان کرابێتە سەر

دیمەنێكی هێرشەكەی ئەسفەهان- ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


حکومەتی ئێران ڕایگەیاند، هێرشی دەرەکییان نەکراوەتە سەر، بەڵکو لەناوخۆوە هێرشی ئاسمانی کراوە و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی تێکیشکاندوون.


وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دەنگی تەقینەوە لە ئاسمانی شاری تاران و ئەسفەهان بیستران، هەندێک میدیای ناخۆی ئیسرائیلی ڕایانگەیاند، هێرشی تۆڵەی ئیسرائیل بووە.


لە لایەکی دیکەوە: ئێران ڕەتیکردەوە هێرشیان لە دەرەوەی وڵات کرابێتە سەر و رایگەیاند: بە سێ درۆنی بچووک لە لایەن گرووپێک دزەیان کردبووە نێو خاکی ئێران لە ئەسفەهان هێرشکراوە و تێکشکێنراون.


ئەوەش بزانە: هاوکات لەگەڵ دەنگۆی هێرشەکەی سەر ئێران، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە پارێزگای بەغدا، بابل و واست لە عێراق بیستران، بەڵام وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەتیدەکاتەوە هیچ تەقینەوەیەک روویدابێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ