ڕۆژنامەنووسێكی ڕۆیتەرز خەڵاتی باشترین وێنەی جیهانی 2024ی بەدەستهێنا

شەیری بکە لە:
ڕۆژنامەنووسێكی ڕۆیتەرز خەڵاتی باشترین وێنەی جیهانی 2024ی بەدەستهێنا

وێنەی ژنە فەڵەستینییەكە

ئاڤا نیوز


ساڵانە خەڵاتی باشترین وێنەی جیهانی دابەشدەکرێت، ئەمساڵ لە کۆی 61 هەزار وێنە و 61 وێنەگر، وێنەی ڕووداوێک لە کەرتی غەززە توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: وێنەگر محەممەد سالم، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز کاردەکات، توانی خەڵاتی باشترین وێنەی جیهانی بۆ ساڵی 2024 بەدەستبهێنێت، بەهۆی وێنەکەیەوە کە ژنێکی فەڵەستینییە، بە تووندی تەرمی خوشکەزا پێنج ساڵانەکەی لە باوەش گرتووە ڕەتيدەکاتەوە وازی لێبێنێت.


لێدوانی فەرمی: ڕیکی ڕۆجەرز، سەرنووسەری جیهانی ڕۆیتەرز بۆ وێنە و ڤیدیۆ گوتی:”  بەدەستهێنانی خەڵاتەکە  لەلایەن محەممەدەوە بەرزدەنرخێنین،  لەڕاستیدا محەمەد خۆنەویستانە کاریکردووە و  توانیویەتی چەندین وێنەی جوان بگرێت.


ژمارەکان وا دەڵێن: لیژنەی خەڵاتی باشترین وێنەی ساڵ لەچەندین کەسایەتی جیهانی پێکدێت، لە کۆی 61 هەزار و 62 وێنە کە لەلایەن سێ هەزار و 851 وێنەگر لە 130 وڵاتەوە نێردرابوون، تەنها یەک وێنە توانی خەڵاتەکە بەدەستبهێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ