فڕۆکەکان ئاراستەی گەشتەکانیان لە ئاسمانی ئێران دەگۆڕن

شەیری بکە لە:
فڕۆکەکان ئاراستەی گەشتەکانیان لە ئاسمانی ئێران دەگۆڕن

فڕۆکەیەکی ئێرانی لە کاتی فڕین. وێنە: میدیا ئێرانییەکان

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی دەنگۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، فڕۆکەکان ئاراستەی گەشتەکانیان لە ئاسمانی ئێران گۆڕیوە و بەدوای فڕۆکەخانەی جێگرەوە گەڕاون تاوەکو لێی بنیشنەوە. 

 

چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە تاران و ئەسفەهان بیستران؛ هەر زوو ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکە، هەواڵەکەی ڕەت کردەوە.

 

وێنە گەورەکە: زۆرینەی هێڵە ئاسمانییەکان ئاراستەی گەشتەکانی خۆیان لە ئاسمانی ئێران گۆڕیوە و بە دوای فڕۆکەخانەی جێگرەوەدا دەگەڕێن؛ ژمارەیەکی بەرچاو لە فڕۆکەکانیش بۆ ئەو شوێنانە گەڕاونەتەوە کە لێیەوە فڕیون. 

 

لەلایەکی دیکەوە: هەر دوای دەنگۆی هێرشەکە، فڕۆکەخانەکانی تاران، ئەسفەهان و شیراز تەواوی گەشتەکانیان هەڵوەشاندنەوە، بەڵام دواتر ڕایانگەیاند، ئاسایی بوونەتەوە. 

شەیری بکە لە: