ئێران پێداچوونەوە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەکات

شەیری بکە لە:
ئێران پێداچوونەوە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەکات

وێستگەیەكی ئەتۆمی ئێران- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز  


فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران ئاماژە بەوە دەکات لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل، ڕەنگە ئێران چەند گۆڕانکارییەک لە بەرنامە ئەتۆمییەكەیدا بکات.


وێنە گەورەکە: بەهۆی مەترسی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە، ئێران ڕۆژی یەکشەممە بڕیاریدا بە شێوەیەکی کاتی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی دابخات.


لێدوانی فەرمی: سوپای پاسداران ڕایگەیاند: ''ئێران چەکە ئەتۆمییەکانی تەنیا بۆ مەبەستی بەرگرییە، ئێمە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیلمان دەستنیشانکردووە و لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، بە هەموو توانامانەوە وەڵام دەدەینەوە''. 


زانیاریی زیاتر: ئێران ڕایگەیاندووە کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران تەنیا بۆ پاراستنی هاوڵاتیان و وڵاتەکەیە، بەڵام لە دوای هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل، هەڕەشەی گۆڕینی بەرنامەی ئەتۆمی دەکەن. 


لە لایەکی دیکەوە: یەکێتیی ئەوروپا، بەریتانیا و ئەمریکا سزای نوێیان بەسەر ئێراندا سەپاندووە، چەندین کەسایەتی و کۆمپانیای بەرهەمهێنانی چەکیان خستووەتە لیستی ڕەشەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان