لە بەرامبەر پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران دوو وەزارەت بە حەلبووسی دەدرێت
- عێراق
- 18 نیسان

محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەدات، دوو بژارە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران هەیە، یەکێکیان پێدانی پۆستی دوو وەزیرە بە هاوپەیمانیی تەقەدووم لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەن.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە سێ مانگ بەسەر دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک تێپەریوە و سوننەکان لەسەر یەکلایکردنەوەی بەربژێرێک بۆ شوێنگرەوەی حەلبووسی ڕێکنەکەوتوون.
لێدوانی فەرمی: شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزت گوت: "لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بوونەتە دووبەش، زۆرینەیان پاڵپشتی سالم عیساوی، بەربژێری سیادە دەکەن و بەشێکی دیکە لەگەڵ دانانی مەحموود مەشهەدانین".
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەو دوو بژارەیەی لەبەردەم حەلبووسی هەن، یەکێکیان یەکلایی کردنەوەی دەنگی ئەندامانییەتی لە بەرژەوەندیی مەشهەدانی یان تەڵاڵ زوبەیعی؛ بژارەی دووەم ئەوەیە دوو وەزارەتی پێبدرێت لە بەرامبەردا سالم عیساوی ببێتە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی چوارشەممە شەعلان کرەیم، سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانیی تەقەدووم و بەربژێری ئەو هاوپەیمانێتییە، کشانەوەی خۆی لە بەربژێربوون و فراکسیۆنەکەی ڕاگەیاند.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
شاندی حەماس بۆ دانووستان سەردانی قاهیرە دەکەن
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
زۆربەی زیندانییانی عێراق بە تاوانی ماددەی هۆشبەر سزا دراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە ئەمریکا شەش کەس گیان لەدەست دەدەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا
10 نیسان
Open AI سکاڵای یاسایی دژی ئیلۆن مەسک تۆمار دەکات
10 نیسان
مەترسی لەسەر ژیانی شازادە هاری هەیە
10 نیسان
بەهۆی جۆرە مامەڵەیەکەوە ژمارەیەك زێڕینگەر مایەپووچ دەبن
9 نیسان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
زۆربەی زیندانییانی عێراق بە تاوانی ماددەی هۆشبەر سزا دراون
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی بە ئەمینداری گشتی حیزبی دەعوە هەڵبژێردرایەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی زیقاڕ هەڕەشەی مانگرتنی سەرتاسەری دەکەن
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆڕانکاری لە کارنامەی دانیشتنی پەرلەمان دەکرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سەردانی هەولێر دەکات