پێشەوا هەورامانی: هەڵبژاردن و نەوت دوو پرسی سەرەكیی دیدارەكانی سوودانی دەبن لە هەولێر

شەیری بکە لە:
پێشەوا هەورامانی: هەڵبژاردن و نەوت دوو پرسی سەرەكیی دیدارەكانی سوودانی دەبن لە هەولێر

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان

ئاڤا نیوز

 

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات كە پرسی هەناردەكردنەوەی نەوت و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، دوو پرسی سەرەكیی دیداری نێوان سوودانی لەگەڵ سەرۆك بارزانی و سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی دەبێت.

 

چیرۆكی سەرەكی: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 12-4-2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق گەیشتە شاری هەولێر و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانییەوە پێشوازیی لێ كرا و لە هۆڵی پێشوازیی فڕۆكەخانە دیدارێكی كورتیان ئەنجام دا.

 

لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:

- سەردانەكەی محەممەد شیاع سوودانی، بۆ شاری هەولێر تەنیا یەك ڕۆژە و دوای نانی نیوەڕۆ لەگەڵ سەرۆك بارزانی و سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی كۆدەبێتەوە، كۆمەڵێك پرس هەن كە وابڕیارە لەو دیدارانەدا باس بكرێن سەبارەت بە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە، یەكێك لە پرسە سەرەكییەكان هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە كە وا بڕیارە قسەی لەسەر بكرێت.

- پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان و سەرجەم ئەو پرسانەی كە پێشووتر بابەتی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا بوون، لەو كۆبوونەوەیەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی تاووتوێ دەكرێن.

- هاتنی سوودانی بۆ هەولێر هەنگاوێكی باشە و پێمان وایە ئەم گفتوگۆ و دیدارانە ڕێگەیەكی باشە بۆ چارەسەری كێشەكان، هەر ئەمڕۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق دەگەڕێتەوە بەغدا.

شەیری بکە لە: