گۆڕانکاری لە کارنامەی دانیشتنی پەرلەمان دەکرێت

شەیری بکە لە:
گۆڕانکاری لە کارنامەی دانیشتنی پەرلەمان دەکرێت

ناو هۆڵی پەرلەمانی عێراق و مۆنیۆمێنتی پارێزگای هەڵەبجە

ئاڤا نیوز


پەرلەمانی عێراق گۆڕانکاری لە کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی دووشەممە دەکات و بڕگەیەکی دیکە بۆ دانیشتنەکە زیاد دەکات کە داواکاری چەند لایەنێک بووە.

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارنامەی ڕۆژی دووشەممە 14ـی نیسانی بڵاوکردەوە کە پێنج بڕگەی لەخۆی دەگرت، یەکەم بڕگەی دانیشتنەکەش دەنگدانە بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: پەرلەمانی عێراق گۆڕانکاری لە کارنامەی دانیشتنەکە کرد و بڕگەی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی وەزارەتی پەروەردەی بۆ دانیشتنەکە زیاد کرد.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کارنامەی دانیشتنەکەی پەرلەمان بەم شێوەیەیە:


٠ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.
٠ دەنگدان لەسەر پێشنیازی هەموارکردنی یاسای بنەماکانی هاوتاکردنی بڕوانامە و پلە زانستییەکانی عەرەبی و بیانی ژمارە 20ـی ساڵی 2020.
٠خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی وەزارەتی پەروەردە.
٠ خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای پاراستن و باشترکردنی ژینگە.
٠ خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای ئەندامبوونی عێراق لە ڕێککەوتنی 28ـی 7ـی 1998 سەبارەت بە جێبەجێکردنی بەشی 11ـی ڕێککەوتنی نەتەوەیەکگرتووەکان.
٠ خوێندنەوەی دووەمی پێشنیازی هەمواری یاسای پەرلەمان و پێکهاتەکانی ژمارە 13ـی ساڵی 2018.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەرلەمانى عێراق لە دانیشتنی نائاسایی خۆی لە 10ی نیسان بڕیاری دا یاسای پەروەردە و پاراستنى مامۆستایان هەموار بکرێتەوە و داوا لە حکومەت بکات ئەو مامۆستا و کارمەندانەى کەرتى پەروەردە کە گرێبەستن، ئەم ساڵ بکرێنە هەمیشەیی.

 

لەلایەکی دیکەوە: پەیوەست بە پرسی دەنگدان بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان پێشتر ڕایانگەیاندبوو، بەشداریی هیچ دانیشتنێکی داهاتووی پەرلەمان نەکەن، ئەگەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی تێدا نەبێت.

شەیری بکە لە: