ئیسرائیل هۆکاری دواکەوتنی وەڵامدانەوەی ئێران ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل هۆکاری دواکەوتنی وەڵامدانەوەی ئێران ئاشکرا دەکات

ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی و ئاڵای ئیسرائیل و ئێران، گرافیک، ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

میدیاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل گریمانەی ئەوە دەکەن هێرشی پێچەوانەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لەبەر نزیکبوونەوە لە جەژنی پەسحی جووەکان دواخراوە. حکومەتی ئیسرائیلی ویستوویەتی هاووڵاتییەکانی ئەم جەژنە لە ئارامیدا بەسەربەرن. 

 

وێنە گەورەکە: جەژنی پەسحی جووەکان هەشت ڕۆژ دەخایەنێت و سوپای ئیسرائیل ویستوویەتی لەم هەشت ڕۆژەدا گرژییەکان لەوەی ئیستا زیاتر نەبن؛ سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل بە ژمارەیەک لە سەربازانی وڵاتەکەی گوتووە، دوای حەوت مانگ لە شەڕی غەززە، هاووڵاتیان مافی خۆیانە بە ئارامی ئەم جەژنە بەڕێ بکەن. 

 

زانیاریی زیاتر: جەژنی پەسحی جووەکان یەکێکە لە سێ گرنگترین جەژنەکانی جووەکان؛  ئەمساڵ لە 22 تاوەکو 30ـی نیسان بەردەوام دەبێت. بیرهێنانەوەی دەرچوونی هۆزی بەنی ئیسرائیلە لە میسری سەردەمی فیرعەون و هەروەها بە جەژنی بەهار و جەژنی بەڕۆژووبوونیش ناودەبرێت. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای هێرشە مووشەکی و درۆنییەکەی ئێران، ئیسرائیل هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات و بڕیاری داوە وەڵامی بداتەوە، بەڵام تاوەکو ئیستا کات و شێوازی وەڵامدانەوەی ئاشكرا نەرکردووە.

شەیری بکە لە: