60 هەزار پێشمەرگە و ئەفسەر و پلەدار لە زیادکردنی دەرماڵە سوودمەند دەبن
ئاڤا نیوز
لەسەر بنەمای هاوتاکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق، مووچە و سەرجەم دەرماڵەکانی هێزی پێشمەرگە هاوتای هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکرێت، بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەرماڵەیەکی نوێ بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خەرج بکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بە هەوڵی سەرۆکوەزیران بارزانی، وەزیری پێشمەرگە داوایەک ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات، دوای چارەسەربوونی کێشەی هاتنی مووچەی پێشمەرگە لەلایەن عێراق، بەپێی ڕێنمایی ژمارە 21ـی ساڵی 2008 ئاماژە پێکراو، دەست بە خەرجکردنی دەرماڵەی بڕوانامە و پایە بۆ پێشمەرگە، گشت ئەفسەر و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە وەزارەتی پێشمەرگە چوار جۆری دەرماڵە هەیە؛ خێزان و منداڵ، مەترسی، خواردن و بڕوانامە، بەڵام زیاتر لە 30 ساڵە دەرماڵەی بڕوانامە خەرج نەکراوە، ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە داوا دەکات دەرماڵەکە خەرج بکرێت.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی پێشمەرگە لە 30 لیوای هاوبەش و نزیکەی 60 هەزار پێشمەرگە پێکهاتووە و بڕیارەکە دەیانگرێتەوە، ئەمە جگە لە یەکەکانی حەفتا و هەشتا کە داواکراوە ئەوانیش بگرێتەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: دەرماڵەی بڕوانامە لە ڕێژەی مووچەی بنەڕەتی زیاد بکرێت بەمشێوەیە دیاری کراوە:-
- دکتۆرا: 100%
- ماستەر: 75%
- بەکالۆریۆس: 45%
- دیبلۆم: 35%
-ئامادەیی 25%
- سەرەتایی و ناوەندی: 15%
دەرماڵەی پایە بەمشێوەیە:
- بەڕێوەبەر: 25%
- بەرپرسی بەش: 20%
- بەرپرسی هۆبە: 15%
بابەتی ستراتیژی: مووچەی بنەڕەتی هێزی پێشمەرگە لە 140 هەزارەوە دەستپێدەکات تاوەکو ملیۆنێک و 148 هەزار دینار بەپێی پلەبەندی سەربازی، زیادەکەش لە %15 بۆ %100 دەبێت بەپێی پلە و بڕوانامە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوای بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، پێویستە وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق هاوشێوەی یەکتر خەرج بکات، بۆیە ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە داوای لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکە بدات، دواتر بەمەبەستی خەرجکردنی لەگەڵ لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێردرێت، هاوشێوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مووچەی وانەبێژان.
لەلایەکی دیکەوە: لە نووسراوێکدا ئەمینداری گشتیی وەزارەی پێشمەرگە داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکە و هاوتاکردنی مووچە و دەرماڵەی سەرجەم هێزەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی بە هەردوو یەکەی حەفتا و هەشتا کردووە هاوشێوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
حەماس پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتیی دەکات
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
مەندەلاوی: ئەمریکا بەر پرسیارە لەهەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
مەحموود مەشهەدانی بەشداریی كۆڕبەندی "مێپس2024" لە دهۆک دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاڤاوە شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران دابەشدەکرێن بزانە
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
كام جۆری فەرمانبەرانی گرێبەست دەكرێن بە هەمیشەیی؟
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
لیستی مووچەی مانگی 11 ئامادە دەکرێت