ئیسرائیل: پێویستە سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنرێت

شەیری بکە لە:
سوپای پاسدارانی ئێران - الجزیرە

سوپای پاسدارانی ئێران - الجزیرە

ئاڤا نیوز

 

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایدەگەیێنێت کە پێویستە سوپای پاسدارانی ئێران بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنرێت. 

 

چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل نامەی فەرمی بۆ 32 وڵات ناردووە بۆ ئەوەی گووشار بخەنە سەر ئێران، لەولاوەش لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە داوای لە دەیان وڵات کردووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران هاوکاری ئیسرائیل بن.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لێدوانە دژ بە یەکەکانی بەرپرسانی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامن و ئیسرائیل بە دوای ڕێگەیەکدا دەگەڕێت بەگورزێکی تووندتر وەڵامی ئێران بداتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت: دەبێت کۆماری ئیسلامی "لە ئێستاوە ڕابگیرێت، پێش ئەوەی درەنگ بێت و بەمزووانە هێرشێکی سیاسی" بۆ سەر تاران دەستپێدەکەین.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل پێی وایە، سەپاندنی سزا بەسەر بەرنامەی مووشەکی و ناساندنی سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی یارمەتیدەر دەبێت بۆ "کۆنتڕۆڵکردن و لاوازکردنی ئێران".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ