سەرۆککۆماری ئێران: لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل وەڵامی تووندمان دەبێت

شەیری بکە لە:
ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران - وێنە: سۆشیال میدیا

ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران - وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز 

 

ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران بەڵێن دەدات لە ئەگەری هێرشکردنە سەریان لەلایەن ئیسرائیلەوە، ئێران وەڵامی تووند و فراوانی دەبێت.

 

لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، ''داوا لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکەم کوێرانە دوای داواکارییەکانی ئیسرائیل نەکەون، دڵنیاتان دەکەمەوە هاوبەشیتان لەگەڵ ئیسرائیل ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە''.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: وەڵامەکی ڕەئیسی لەکاتێکدایە کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە داوە کە ئێران دۆخی ناوچەکەی خستووەتە مەترسییەوە، هەروەها وەزارەتەکە بەنیازە گوشاری ئابووری زیاتر بخاتە سەر ئێران. 

 

باکگراوند: شەوی ڕابردوو ئێران بە فەرمی ڕایگەیاند کە لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، جۆرە چەکێک بەکاردەهێنن کە پێشتر بەکارنەهێنراوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ