ئەگەری هەیە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ڕۆژئاوای تاران

شەیری بکە لە:
ئەگەری هەیە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ڕۆژئاوای تاران

ئاڵای ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

لەکاتێکدا پێشبینی دەکرێت ئیسرائیل وەڵامی هێرشەکەی ئێران بداتەوە، میدیاکانی ئەو وڵاتە دەڵێن، ئەگەری هێرشی سەربازیی ئیسرائیل بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ڕۆژئاوای تاران زۆرە.

 

وێنە گەورەکە: ئیسرائیل پێیوایە لەو شوێنە هەندێک بنکەی سەربازیی گەورە هەنە و دەیەوێت زیانیان پێ بگەیێنێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: هێشتا كابینەی شەڕی ئیسرائیل لەسەر چۆنیەتیی وەڵامی هێرشەکانی ئێران، بڕیاری كۆتایی نەداوە، بەڵام بڕیارەكەیان داوەتە دەست سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل.

 

لێدوانە فەرمییەکان: كەناڵی 12ـی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "بایدن ڕاستەوخۆ بە نەتانیاهۆی گوتووە ورد و ستراتیژی بیر بكەرەوە.

 

ڕۆژنامەی حیوم ئیسرائیل بە پشتبەستن بە لێدوانی بەرپرسێكی ئیسرائیلی نووسیویەتی: "وەڵامی هێرشەكەی ئێران دەدرێتەوە".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ