کەناڵی فەرمیی ئیسرائیل: وەڵامی یەکلاکەرەوەی هێرشەکەی ئێران دەدرێتەوە

شەیری بکە لە:
کەناڵی فەرمیی ئیسرائیل: وەڵامی یەکلاکەرەوەی هێرشەکەی ئێران دەدرێتەوە

ئالای ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

لەکاتێکدا جیهان چاوەرێی وەڵامی ئیسرائیلە بۆ ئێران، میدیاکانی ئیسرائیل باس لە وەڵامێکی ڕوون و یەکلاکەرەوە بۆ ئێران دەکەن.

 

بۆچی گرنگە؟ وڵاتانی جیهان هەوڵدەدەن ڕێگری بکەن لە تەشەنەسەندنی زیاتری گرژییەکان لە ناوچەکە، بەڵام بەم وەڵامدانەوەی ئیسرائیل ئاسمان و زەوی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دەکەوێتە ژێر مەترسییەکی ڕاستەقینەوە.

 

وێنە گەورەکە: کەناڵی فەرمی ئەو وڵاتە ئاماژە بەوە دەکات، ئیسرائیل وەڵامی ئێران دەداتەوە، بەڵام هێرشەکەی ئیسرائیل "بە نهێنی و لەپڕ دەبێت".

 

لە لایەکی دیکەوە: یۆواڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت: "ئیسرائیل جگە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکە، هیچ بژاردەیەکی دیکەی نییە".



شەیری بکە لە: