هێزەکانی حزبوڵڵا هێرش دەکەنە سەر ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیل

شەیری بکە لە:
هێزەکانی حزبوڵڵا هێرش دەکەنە سەر ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیل

ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیلی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

هێزەکانی حزبوڵڵا هێرشیان کردووەتە سەر چەند سەربازێکی ئیسرائیل کاتێک سەربازە ئیسرائیلییەکان سنووری لوبنانیان تێپەڕاندووە. 

 

لێدوانی فەرمی: حزبوڵڵا ڕایگەیاند: "چەند ئامێرێكی تەقەمەنیمان لەسەر سنووری ئیسرائیل و لوبنان جێگیر کردبوو، کاتێک بینیمان سەربازانی ئیسرائیل سنووریان بەزاندووە، ئێمەش بڕیارماندا هێرشەکە ئەنجامبدەین".

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: "چوار سەربازمان لسەر سنووری لوبنان بریندار بوون و یەکێکیان برینەکەی سەختە".

 

وێنە گەورەکە: هێرشەکەی حزبوڵڵا لەکاتێکدایە دوو ڕۆژ پێش ئێستا هاوبەشی ئێرانی کرد و چەندین مووشەکێکی ئاراستەی ئەو وڵاتە کرد.

 

لەلایەکی دیکەوە: سوپای ئیسرائیل تاوەکو ئێستا ڕوونی نەکردووەتەوە کە سەربازەکانی لەسەر سنوور لەدیوی لوبنان بوون یاخود ئیسرائیل.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ