زۆرینەی مووشەکەکانی ئێران شکستیان هێناوە

شەیری بکە لە:
زۆرینەی مووشەکەکانی ئێران شکستیان هێناوە

دیمەنی ئاراستەکردنی چەند مووشەکێک. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

لە هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئێراندا بۆ سەر ئیسرائیل، زیاتر لە 300 درۆن، مووشەکی کرووز و بالیستی ئاراستەی ئەو وڵاتە کرا، بەڵام ئییسرائیل دەڵێت، ئامانجەکانیان نەپێکاوە.

 

وێنە گەورەکە: هەواڵگریی سەربازیی ئەمریکا هەڵسەنگاندنی بۆ توانا سەربازی و مووشەکییەکانی ئیران کردووە و لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لانیکەم نیوەی مووشەکە بالیستییەکان لە هەڵدان شکستیان هێناوە.

 

زانیاریی زیاتر: ڕاپۆرتەکە ئاشکرای کردووە کە ئێران بەهۆی شکستی مووشەکەکانیەوە هەست بە شەرمەزاری دەکات. 

 

ئەمەش بزانە: ئیسرائیل ڕایگەیاند 99%ـیانی خستوونەتە خوارەوە و زیاتر لە نیوەی مووشەکەکان، لە هەڵدان یان گەیشتن و پێکانی ئامانجەکانیان شکستیان هێناوە. 

شەیری بکە لە: