هەڵوێستی ڕووسیا لەبارەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل

شەیری بکە لە:
هەڵوێستی ڕووسیا لەبارەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل

ئاڵای ڕووسیا

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا نیگەرانی خۆی لەبارەی پەرەسەندنەکانی ناوچەکە دەربڕی و داوا دەکات هەموو لایەک دان بەخۆیاندا بگرن.

 

وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو ئێران بە سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و ئەمەش کاردانەوەی وڵاتانی جیهانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

 

 ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا نیگەرانیی قووڵی خۆی سەبارەت بە هەر پەرەسەندنێکی مەترسیداری زیاتر لە ناوچەکەدا دەردەبڕێت و دەڵێت، چەندین جار هۆشداریمان داوە لەوەی کە چارەسەرنەکردنی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دیارترینیان ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل دەبێتە هۆی زیادبوونی گرژییەکان.

 

زانیاریی زیاتر: ڕووسیا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات ڕاسپاردەکانی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا کە لە ماڵپەڕی وەزارەتەکە بڵاوکراوەتەوە، لە ئیسرائیل و وڵاتانی دراوسێ، بە تایبەت لە ئوردن و لوبنان و سووریا جێبەجێ بکەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ