سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: هەر جوڵەیەکی ئیسرائیل بە قورستر و بەهێزتر وەڵام دەدەینەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: هەر جوڵەیەکی ئیسرائیل بە قورستر و بەهێزتر وەڵام دەدەینەوە

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران

ئاڤا نیوز

 

دوای هێرشی شەوی ڕابردووی ئێران، سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەڵێت، وەڵامدانەوەی تاران لە چوارچێوەی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا بووە.

 

لێدوانی فەرمی: محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، لێدانەکەی ئێران لە ئیسرائیل بەهێز و وانەی تێدابوو، بەهێزتر و قورستر دەبێت ئەگەر ئیسرائیل هەر جوڵەیەک بکات.

 

وێنە گەورەکە: ئێران وەڵامی هێرشەکەی سەر کۆنسوڵخانەکەی لە دیمەشقی دایەوە و ئیسرائیلیش هەڕەشەی دووبارە وەڵامدانەوە دەکات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە هێرشەکەی شەوی ڕابردوودا ئێراندا 185 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، 36 مووشەکی کروز، 110مووشەکی زەوی بۆ زەوی بەکارهێنراون و بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر بەردەوام بووە.

شەیری بکە لە: