وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل: کاتی لێدانێکی کەمەرشکێنە لە ئێران

شەیری بکە لە:
وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل: کاتی لێدانێکی کەمەرشکێنە لە ئێران

ئیتامار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

دوای هێرشەکەی ئێران وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل داوا دەکات وەڵامێکی کەمەرشکێنی ئێران بدرێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو ئێران بە سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و ئەمەش کاردانەوەی وڵاتانی جیهانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

 

لێدوانی فەرمی: ئیتامار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیلی لە پلاتفۆرمی ئێکس لەبارەی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکەی ئێران ڕایگەیاندووە، "بەرگرییەکی ناوازە بوو، ئێستا پێویستمان بە هێرشێکی کەمەرشکێنە".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێرشەکەی ئێران لە وەڵامی بە ئامانجگرتنی کۆنسوڵخانەی ئێران بوو لە دیمەشق لەلایەن ئیسرائیلەوە، بەڵام هێرشەکە ئامانجەکانی نەپێکا. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ