سووریا سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە دیمەشق جێگیر دەکات

شەیری بکە لە:
سووریا سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە دیمەشق جێگیر دەکات

دیمەنێک لە سیستمی پانتسیری ڕووسی، سەرچاوە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز

 

سوپای سووریا لە چەند بنکەیەکی جیاواز لە سەرانسەری دیمەشق، سیستمی بەرگریی ئاسمانی جێگیر کردووە و هێزەکانی وشکانیی سوپاکەش لە ئامادەباشیدان.

 

لێدوانی فەرمی: گوتەبێژی سوپای سووریا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، سیستمی پانتسیری ڕووسی لە سەرانسەری دیمەشقی پایتەخت جێگرکراون و ئامادەن بۆ پووچەڵکردنەوەی هەر هێرشێک کە ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی بکات.

 

وێنە گەورەکە: دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، ئێران بڕیاری دا هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێبکات، بەو هۆیەشەوە سوپای سووریا کەوتووەتە ئامادەباشییەوە.

 

هۆکارە زانراوەکان: سووریا پێیوایە ئیسرائیل هێرشی دیکە دەکاتە سەر سووریا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی چەند میلیشیایەکی ئێران لەو وڵاتەدا جێگیرن.

شەیری بکە لە: