وەزیری دەرەوەی ئێران: واشنتنمان لە هێرشەکەی ئێران ئاگادار کردووەتەوە

شەیری بکە لە:
وەزیری دەرەوەی ئێران: واشنتنمان لە هێرشەکەی ئێران ئاگادار کردووەتەوە

حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وزیری دەرەوەی ئێران، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش دەڵێت، ئەمریکایان لە هێرشەکە ئاگادار کردووەتەوە .

 

وێنە گەورەکە: ئێران بە دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی دوورهاوێژ هێرشی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکردووە، بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا مووشەک و درۆنە بۆمبڕێژکراوەکان بگەنە ئیسرائیل.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حوسێن عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: هێرشەکانی ئەمشەومان وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیلە بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق، ئەمریکاشمان لە هێرشەکە ئاگادار کردووەتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندی لەگەڵ هاوتاکانی لە بەلجیکا، هۆڵەندا و قوبرسی یۆنان هەبووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ