بەریتانیا پشتیوانی خۆی بۆ ئیسرائیل دووپات دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
بەریتانیا پشتیوانی خۆی بۆ ئیسرائیل دووپات دەکاتەوە

ڕیشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، سەرچاوە: mirror

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، بەریتانیا پشتیوانی تەواوی ئیسرائیل و دۆستەکانی دەکات لە ناوچەکە لەنێویاندا عێراق و ئوردن.


چیرۆکی سەرەکی: درەنگانی ئەمشەو ئێران بە هەڵدانی دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی دوورهاوێژ، هێرشەکانی بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ بەئامانجگرتنی باڵیۆزخانەی وڵاتەکە لە دیمەشق، دۆخەکە بەرپرسانی وڵاتانی زلهێزی هێناوەتە سەرهێڵ.

 

لێدوانی فەرمی: ڕیشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، "بەریتانیا پشتیوانی تەواوی ئیسرائیل و دۆستەکانی لە ناوچەکە دەکات، لەنێویاندا عێراق و ئوردن."

زانیاریی زیاتر: بەتووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەم کە ئێران لە دژی ئیسرائیل دەیکات.
 سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، وایگوت.

 

لەلایەکی دیکەوە: دوابەدوای هێرشە دۆرنییەکان، ئێران هێرشی مووشەکی دەستیپێکرد، مووشەکەکان لە جۆری کرووزن و لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراون.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ