دوای هێرشە درۆنییەکان؛ ئێران هێرشی مووشەکی کردە سەر ئیسرائیل

شەیری بکە لە:
دوای هێرشە درۆنییەکان؛ ئێران هێرشی مووشەکی کردە سەر ئیسرائیل

ساتی تێکشکاندنی یەکێک لە مووشەکەکانی ئێران لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئیسرائیل، سەرچاوە: ئێکس

ئاڤا نیوز 

 

دوای هێرشە دۆرنییەکان، هێرشی مووشەکیش دەستیپێکرد، مووشەکەکان لە جۆری کرووز و بالیستین و لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراون.

 

لێدوانی فەرمی: دانیال هەگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: خوێندنەوەمان بۆ هێرشەکانی ئێران کردووە و دەزانین کە چەند کاتژمێرێکی دیکە درۆنەکانی ئێران دەگەنە سەر سنوورەکانمان، لە ڕووی بەرگری و هێرشەوە ئامادەین ڕووبەڕووی ئێران ببینەوە.

 

زانیاریی زیاتر: لە چاوەڕوانی گەیشتنی درۆن و مووشەکەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، جۆ بایدن لەگەڵ تیمی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە کۆبوونەوەدایە و پاڵپشتیی خۆشیان بۆ ئیسرائیل دووپات کردەوە.

 

ژمارەکان وا دەڵێن: سوپای ئێران ڕایگەیاند، دەیان درۆن و مووشەکیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە، هاوکات حیزبوڵڵا لە لوبنانەوە 40 مووشەکی ئاراستەی سنوورەکانی ئیسرائیل کردووە.


کاریگەری و لێکەوتەکان: ئێستا چوار وڵات بەهۆی هێرشەکەوە هێڵە ئاسمانییەکانیان داخستووە، کە ئەوانیش ئیسرائیل، عێراق، ئوردن و لوبنانن.

 

شەیری بکە لە: