ئێران: بە دەیان مووشەک و درۆن هێرشمان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکردووە

شەیری بکە لە:
ئێران: بە دەیان مووشەک و درۆن هێرشمان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکردووە

ئاڤا نیوز

 

ئێران بە فەرمی وەڵامدانەوەی ئیسرائیلی ڕاگەیاند و سوپای پاسداران لەو بارەیەوە دەڵێت، بە دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشمان دەستپێکردووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای پاسداران لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت: وەک وەڵامێک بۆ تاوانەکانی ئیسرائیل و هێرشکردنە سەر کۆنسوڵخانەکەیان لە دیمەشق، هێزە ئاسمانییەکانیان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان ئاراستەی چەند پێگەی دیاریکراوی ئیسرائیل کردووە.

 

زانیاریی زیاتر: زیاتر لە 100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراون.

 

وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئیسرائیل بۆردوومانی كۆنسوڵخانەی ئێرانی لە دیمەشقی سووریا کرد، محەممەد ڕەزا زاهیدی فەرماندەی فەیلەقی قودس و جێگرەکەی و پێنج ئەفسەر و دیپلۆماتکاری دیکەی ئێران کوژران، ئێران وەک وەڵامدانەوە دەستی بە هێرشێکی فراوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئیسرائیل کردوە.

شەیری بکە لە: