لە چەند کاتژمێری داهاتوودا درۆنەکانی ئێران دەگەنە سنوورەکانی ئیسرائیل

شەیری بکە لە:
لە چەند کاتژمێری داهاتوودا درۆنەکانی ئێران دەگەنە سنوورەکانی ئیسرائیل

ئێران سەدان درۆنی بۆمبرێژکراو و مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە

ئاڤا نیوز

 

ئێران هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکردووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا مووشەک و درۆنە بۆمبڕێژکراوەکانی دەگەنە خاکی ئیسرائیل.

لێدوانی فەرمی: دانیال هەگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: دەزانین کە ئێران چەندین درۆنی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە و چاوەڕوانی ئەوە دەکەین لە چەند کاتژمێری داهاتوودا درۆنەکان بگەنە سەر سنوورەکانی ئیسرائیل، بەڵام ئێمە ناترسین و خۆمان بۆ ئەم ڕۆژە ئامادەکردووە''.

 

زانیاریی زیاتر: هەگاری ئاماژەی بەوە دا ''خوێندنەوەمان بۆ جۆر و کوالێتی درۆنەکانی ئێران کردووە، دەزانین نزیکەی هەشت کاتژمێری پێدەچێت تاوەکو درۆنەکان دەگەنە سەر سنوورەکانمان.''

 

لەلایەکی دیکەوە: جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی هێرشی ئێران، ڕاستەوخۆ گەڕایەوە واشنتن و کۆبوونەوەیەکی خێرای لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکەی کرد.

 

مەترسییە پێشبینیکراوەکان: هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان لەسەر سنوورەکانی ئیسرائیل جێگیرکراون و تاوەکو ئێستا 40 مووشەکیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە، ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێران بتوانێت لە ڕێگەی حیزبولڵاوە بتوانێت لە باکوورەوە هێرشی درۆنی بکاتە سەر ئیسرائیل.

شەیری بکە لە: